پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ له ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژدا ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به‌ڕێوه چوو كه 10 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شدار بوو .
ئه‌مه‌و له دوای ململانێی یاریزانان له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان دواجار هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان توانیان جامی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو پاڵپشت به یاریزانانی پێشمه‌رگه جامی دووه‌م یان به‌رز كرده‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌كان ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژارده‌كان زۆر به‌هێز بوون و ململانێی توندمان بینی بۆ ئه‌نجامه‌كان كه دواجار هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خۆش به‌ختانه توانیان دوو جامی دووه‌می به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌سعه‌د ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه پاڵپشت به یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( ئه‌حمه‌د جه‌زا و ئاریان عه‌لی ) له‌سه‌ر ئاستی تیمی كوڕان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م بوون و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كچان -یش وه‌ك هه‌میشه ( كارین كه‌مال ) و ئه‌نجامه‌كانی پله‌ی دووه‌می بۆ كچانی عێراق یه‌كلا كرده‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش لوبنانییه‌كان به‌و ئه‌نجامه شاد بوون .