پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای كۆتا هاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌م له قۆناغی دووه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئاشكرا كرد كه تێیداو هه‌ندرێن به گۆڵێكی یه‌كلایه‌نه له پێرسی برده‌وه و هه‌روه‌ك هه‌ولێر به چوار گۆڵی خاوێن زاخۆی توشی شكست كرد .
ئه‌مه‌و ده‌ربه‌ندیخان و شۆڕیجه‌ش دوایی یه‌كسان بونیان به گۆڵێك دواجار و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی و به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانی به ئه‌نجامی 7 - 6 گۆڵ شۆڕیجه توشی شكستی یه‌كه‌م له قۆناغی دووه‌م بكات و پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كانیش خاكی كه‌ركوكیان گۆڵ باران كرد .