‌فەرمی.. ئەنچیلۆتی بووە ڕاهێنەری بەڕازیل



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بەفەرمی کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەستنیشانکرا .

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەکەیان .

راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە یەکەم راهێنەری بیانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.

ئانچێلۆتی ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید مابوو، بەڵام بە رێککەوتنی نێوانیان گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە و لە 26ی ئایار لەگەڵ بەڕازیل دەستبەکار دەبێت .



PM:08:29:12/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌