ڕیاڵ مەدرید حەوت یاریزانی‌ دەفرۆشێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە راپۆرتێکدا كه‌ پێگەی‌ سپۆرت کیدە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی ریال مەدرید بەنیازە چاكسازی گه‌وره‌ له‌ یانه‌كه‌ بكات و لە هەندێک لە یاریزانەکانی رزگاری بێت، ئه‌مه‌ش بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو كۆمه‌لێك گرێبه‌ستی نوێ ده‌كات .

ئەو پێگەیە باس لەوەدەکات یانەکە دەستبەرداری حەوت یاریزان ده‌بێت، دیارترینیان لۆکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکێزه‌، ئه‌مه‌ش بەهۆی گه‌روه‌بوونی تەمەن و دابەزینی ئاستی جەستەییان.، جگە لەوانیش هەریەکەلە  فایخۆ و دایڤد ئالابا و فران گارسیا و مێندی‌ دەبینرێن .

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یانەی ریال مەدرید گڵۆپی سەوز بۆ رۆدریگۆی بەرازیلی هه‌ڵكردووه‌ كه‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، له‌وانه‌شه‌ ئه‌م یاریزانه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی په‌یدا بكات .



PM:03:43:05/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌