پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ڕیاڵ مەدرید بە نیازی شۆڕشێکە گەورە و دەیەوێت چەند یایزانێکی بفرۆشێت و گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی تری واژووبکات.
پێگەی ریلیڤیۆ ئاشکرای کردووە، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە سەرۆکایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز بەنیازی ئەنجامدانی شۆڕشێکی گەورەن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.
پێگەکە باس لەوەش دەکات، یانەی شاهانە بڕیاری فرۆشتنی چەند یاریزانێکی داوە کە ئەوانیش ڤاییخۆی بەرگریکار و لوکاس ڤاسکێز و لوکا مۆدریچ کە هێشتا یەکلانەبووەتەوە لەگەڵ هەریەکە لە ئالابا و فران گارسیا و فێرلان مێندی.
ئەو پێگەیە دەشڵێت کە ئەم مێرکاتۆیە باشترین دەبێت لە 10 ساڵی رابردووی یانەکەدا بە شێوەیەک کە چەند چەند یاریزانێکی نوێ دەگوازنەوە بۆ سەرجەم هیڵەکان جگە لەوەش بە ئەگەرێگی زۆر چابی ئەلۆنسۆ دەکرێتە راهێنەریان.
لە کۆتایشدا پێگەکە دەڵێت هەوڵی گواستنەوەی ویلیام سالیبا و هۆیسن و ئارنۆڵد دەدرێت بۆ هێڵی بەرگری وە هەروەها ماک ئەلیستەر بۆ هێڵی ناوەڕاست، جگە لەوەش بەنیازن نیکۆ پاز بگەڕێننەوە وە هەروەها گیۆکیرێسیان کردووەتە ئامانج.