پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ بۆ20مین جار لە مێژوویدا و پێش چوار هەفتە لە کۆتایهاتنی خولەکە نازناوەکەی یەکلایی کردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئینگلیزی لیڤەرپوڵ میوانداری تۆتنهامی کرد، یارییەکە 5-1 لە سودی لیڤەر تەواو بوو
پێنج گۆڵەکەی ڕیدز لویس دیاز و ماکالیستەر و گاکپۆ و محەمەد سەڵاح وئۆدۆجو بەهەڵە لە خولەکەکانی 16و 24و 34و 63و 69 تۆماریان کرد
بەو بردنەوەیە خاڵەکانی لیڤەر بووە 82خاڵ و پێش چوار هەفتە لە تەواوبونی وەرزەکە بووە پاڵەوان بۆ 20مین جار لە مێژوویدا و ژمارەی نازناوەکانی لەگەڵ مان یونایتد یەکسان کردەوە .