بیلینگهام ڕۆناڵدۆی‌ تێپەڕاند



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بێلینگهام پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت و ریکۆردێکی مێژووی تۆمارکردوو بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی ریاڵ مەدرید لە 15 یاری سەرەتا 14 گۆڵ تۆماربکات.

بێلینگهام لە یارییەکەی‌ قادش کە شەوی‌ رابردوو بەڕێوەچوو گۆڵی سێیەمی بۆ مێرەنگێ تۆمارکردوو ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەکە گەیاندە 14 گۆڵ لە 15 یاریی سەرەتا کە بە درێسی یانە شاهانەکە بەشداریی کردووە .

بێلینگهام بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە سەرکەوتووبوو لە شکاندنی ریکۆردی هەردوو گۆڵکاری مێژووی ریاڵ مەدرید کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دی ستیڤانۆن، چونکە هەر یەکەیان لە 15 یاری سەرەتادا 13 گۆڵیان تۆمارکردبوو.



PM:02:58:27/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌