‌ناوی‌ کەسێکی‌ چاوەڕواننەکراو دەهێنرێت بۆ ڕاهێنەرایەتی‌ ڕیاڵ مەدرید پاش ئەنچیلۆتی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیستی ئەو ڕاهێنەرانەی پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید  ناوێکی نوێی هەیە، بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەر 

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردەوە، لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی کە ئێستا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیە، لە لیستی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی مەدریددایە بۆ جێگرتنەوەی‌ ئەنچیلۆتی‌.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە سکالۆنی‌ پاش بردنەوەیان لە بەڕازیل ئاشکرای‌ کرد کە دەیەوێت ئیتر ڕاهێنەرایەتی‌ تانگۆ جێبهێڵێت.


PM:02:54:23/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌