پێشمهرگه سپۆرت -
ئەو بەیاننامەیەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردەوە لەسەر ئەوەی هەواڵی گفتوگۆکردن لەگەڵ مباپی درۆیە، یاریزانە فەرەنسییەکەی توڕە کردووە
پاش ئەوەی راپۆرتە رۆژانامەوانییەکانی ئیسپانیا و فەرەنسا ئاشکرایان کرد کە یانەی شاهانە لەگەڵ ئەستێرەکەی پاریس سان جێرمان گەیشتووەتە رێکەوتن و هەروەها وردەکاری موچەی یاریزانەکە بڵاوکرایەوە کە موچەی ساڵانەی 35 ملیۆن دەبێت.
بەڵام ڕیال مەدرید لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە و ڕایگەیاند: لە ژێر ڕۆشنایی ئەو زانیارییانەی کە بەم دواییە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراونەتەوە، کە بریتین لە قسە و باسەکان سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان کیلیان مباپێ و یانەی شاهانە ، ڕیال مەدرید دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە کە ئەو زانیاریانە بە تەواوی دوورن لە راستی.
مباپێ پێیوایە ڕیاڵ پشتی تێکردووە و کارێکی ناشرینی کردووە لە دژیو ئەمەش ئەستێرە فەڕەنسیەکەی توڕە کردووە