‌ڤالڤێردی‌: لە یەک دۆخدا ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵم



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

فێدی ڤالڤێردی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دووپاتی کردەوە کە هەموو شتێکی لەبەردەستە بۆ ئەوەی تا ئەو کاتەی بتوانێت لە یانەی شاهانە بمێنێتەوە.

ڤاڵڤێردی دەڵێت: پێموایە توانای یاریکردنم هەیە بۆ ئەم یانەیە، ئەو ڕۆژەی هەستم کرد ئیدی‌ توانای‌ باشم نەماوە، ڕەنگە بەدوای تەحەددایەکی تردا بگەڕێم، یان ڕیال مەدرید خۆی ڕێگەیەکی دەربازبوونم بۆ بدۆزێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەست بە باشی دەکەم، لە باشترین یاریزانەکانم، بەڵام دەبێت بەردەوام بم لە کارکردن.



PM:03:09:19/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌