ته‌ندروستی -
دكتۆره ئه‌ناستازیا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێنه باس له‌وه ده‌كات، به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن نه‌خۆشییه‌كی بڵاو و مه‌ترسیداره و پێویستی به گرنگی پێدانی ورد و چاودێری هه‌یه.
ئه‌م پزیشكه ئاگای ده‌دات له مه‌ترسی گرنگی نه‌دان به‌م نه‌خۆشییه چونكه كاریگه‌ری لاوه‌كی مه‌ترسیداری ده‌بێت به تێپه‌ڕبوونی كات له‌وانه‌ش زیان گه‌یشتن به ماسولكه‌ی دڵ و جه‌ڵده‌ی مێشك، چونكه به‌رزی په‌ستانی خوێن په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر دڵ دروستده‌كات و ئۆكسجین وه‌ك پێویست ناگات به‌دڵ به‌وه‌ش زیان به ماسولكه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه گرنگه‌ی له‌ش ده‌گات، بێجگه له‌وه‌ش هۆكاری توشبوونه به جه‌ڵده‌ی مێشك به‌هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێن و گیران و ته‌سكبونه‌وه‌ی هاوكات سست بوونی درێژخایه‌نی گورچیله‌ش.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" به‌رزی په‌ستانی خوێن زیان به تۆڕی چاو ده‌گه‌یه‌نێت و له‌حاڵه‌تی خراتپر بوونی دۆخه‌كه ڕه‌نگه ببێته هۆی كوێر بوونی چاو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه نیشانه‌ی جیاوازیان هه‌یه له‌وانه‌ش" ئازاری سه‌ر و ماندوێتی و ته‌نگه نه‌فه‌سی و كه‌مخه‌وی و ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ژیان و دۆخی ده‌رونی و سۆزداری نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت"
باشتر وایه له‌كاتی خۆیدا به‌رزی په‌ستانی خوێن دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگیرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه ته‌ندروستیه‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سیستمی خۆراك و ژیانی ته‌ندروست په‌یڕه‌و بكرێت.