ته‌ندروستی -
به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی كاریگه‌ری خواردنی شۆكۆلاته وه‌ك چاره‌سه‌ر هه‌تابێت زیاد ده‌كات به‌دیاریكراوی بۆ خه‌مۆكی، ئه‌وه‌ش وایكردوه پسپۆڕان به‌دوای ڕێگایه‌كدا بگه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی له شۆكۆلاته و كاكاو.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی"بی سایكۆلۆجی توده‌ی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" شۆكۆلاته و به‌دیاریكراوی شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ و ده‌وڵه‌مه‌ند به كاكاو ده‌كرێت وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كاربهێندرێت"
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، گه‌لی ڕه‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ به‌ر له‌ئێستا شۆكۆلاته‌یان وه‌ك ده‌رمانێكی پیرۆز به‌كارهێناوه، به‌ڵگه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه به‌كارهێنانی كاكاو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3500 ساڵ به‌ر له‌ئێستا، له‌كۆندا وه‌ك چاره‌سه‌ر سوودی لێوه‌رگیراوه.
توێژینه‌وه نوێكان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان خستۆته به‌ر ده‌ست، شۆكۆلاته یارمه‌تی باشكردنی مه‌زاج ده‌دات، ڕۆژانه خواردنی 30 گرام شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ به‌ڕێژه‌ی %85 مه‌زاج باش ده‌كات و ڕێژه‌ی به‌كتریا هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی گه‌ده زیاد ده‌كات ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ هه‌ستی نه‌رێنی كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش له‌ڕێی له‌ڕێی گه‌ده‌وه ده‌بێت كه كارده‌كاته سه‌ر مێشك.