ته‌ندروستی -
هه‌ستكردن به ئازاری توندی ناوسك، دڵتێكهه‌ڵاتن و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده له باوترین نیشانه‌كانی توشبوونه به هه‌وكردنی توندی په‌نكریاس، هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م هه‌وكردنه ببێته جۆری درێژخایه‌ن.
دكتۆره نی‌نا زوبۆڤا پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ڕێكه و كۆڵۆن ده‌ڵێت" په‌نكریاس سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین ئه‌نزیمی هه‌رسی خۆراكه، و ته‌واوی ئه‌و ئه‌نزیمانه ده‌كرێته گه‌ده‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی په‌نكریاس توشی گرفتێكی ته‌ندروستی و هه‌وكردن ببێت ئه‌وه ئه‌نزیمه‌كان له‌ناو ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌سته ده‌مێنێته‌وه و ده‌ست ده‌كات به هه‌رسكردنی خودی په‌نكریاس"
چه‌ند جۆرێك هه‌وكردنی په‌نكریاس هه‌یه" سادده و مامناوه‌ند و توند" هه‌ریه‌كه‌یان هۆكار و نیشانه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
- هه‌وكردنی توندی په‌نكریاس: نیشانه‌كانی بریتیه له ئازاری توند له به‌شی سه‌ره‌وی سك و به‌شی خواره‌وه‌ی په‌راسووی چه‌پ و دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و ئاوسانی سك و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و زه‌ردبوونی سپێنه‌ی چاو.
- هه‌وكردنی درێژخایه‌نی په‌نكریاس: ئه‌مه‌سان زیاتر به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و به‌كارهێنانی ده‌رمان دروست ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" له‌كاتی توشبوون به هه‌وكردنی توندی په‌نكریاس ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ كه‌سی نه‌خۆش بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت"