پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ربه‌لا و به‌به‌شداری تیمی كاراتێی یانه‌كانی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق پاڵه‌وانێتی كاراتێی ئاسته‌كانی ( 14 ، 15 ، 16 ، 17 ساڵ و خوار 21 و پێشكه‌وتوانی ) كوڕانی ڕێك به‌ڕێوه برد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو ، تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریزانه لاوه‌كانییه‌وه توانی ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنێت .
ته‌مه‌ن 14 بۆ 15 ساڵ ، یاریزان ئه‌حمه‌د حسێن پله‌ی یه‌كه‌م له یاری كۆمێته .
ته‌مه‌ن 16 بۆ 17 ساڵ :له كۆی 6 كێش پێشمه‌رگه‌كان به 4 كێش به‌شداریان كرد
ئه‌نجامه‌كان /
مازیار غه‌فور - لە کێشی -٦١ پلەی سێهەم .
ژیرۆ ئاراس لە کێشی -٦٨ پلەی دووەم .
هەریاد هەردی لە کێشی+٧٦ پلەی یەکەم .
به‌و ئه‌نجامانه لاوانی پێشمه‌رگه به 24 خاڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه به‌شداره‌كانیان به‌ده‌ست هێنا .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له ته‌مه‌نی خوار 21 ساڵ یاریزان ڕەهەند مستەفا لە کێشی -٦٧ پلەی سێیەمی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر له ئه‌نجامه‌كانی پێشمه‌رگه و له یاری كاتا بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان ، داسیار ئالان توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
شایه‌تی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه به‌هۆی به‌شداری تیمی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی كاراتێی كراوه‌ی ولاَتی ڕوسیا و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه به‌رچاوه‌كان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌یه‌دا ، یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌یان توانی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بكه‌ن .