پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كرماشان له ولاَتی ئێران ، هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی و هه‌ولێر به‌شداریان له كه‌مپێكی هاوبه‌شی مه‌شقی و پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه كرد .
له‌و كه‌مپ و پاڵه‌وانێتییه‌دا ، هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی كه به كۆمه‌ڵێك یاریزانی پڕ ئه‌زموون و لاو به‌شدار بوو ، توانی ئاستێكی به‌رز پیشان بدات و نازناوی پاڵه‌وانێتێكه‌شی برده‌وه .
هه‌ردی ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م چالاكییه وه‌رزشییه گرنگی زۆری هه‌بوو بۆ یاریزانانی به‌شدار چونكه زۆرترین یاریزانی ئاست به‌رز له ولاَتی ئێران تێیدا به‌شدار بوون .
هه‌ردی ووتیشی ، دوایی ئه‌وه‌ی كه‌مپێكی سێ ڕۆژه ئه‌نجام درا پاشان پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه به‌به‌شداری ده تیپ به‌ڕێوه چوو خۆش به‌ختانه دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی توانیمان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێن ئه‌وه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی كرماشان ڕێكخه‌ری كه‌مپ و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌مان برده‌وه .
له درێژه‌ی وته‌كانیدا هه‌ردی سوپاسی هه‌ریه‌ك له سه‌لام ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان سه‌یوان جه‌مال و به‌ختیار عه‌بدول باقی و ژیار نه‌وزاد و ئارۆ سه‌لام و ئه‌شكان كارزانی كرد كه توانیان ئاستێكی به‌رز پیشان بده‌ن و جامی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، وه سوپاسی به‌ڕِێزان عومه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌كه و ئاسۆ محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی كرد كه له ده‌ست پێكی گه‌شته‌كه‌یان تا گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر له خۆبوردوانه كاریان ده‌كرد كه شانده‌كه بێ كه‌م و كوڕی بێت و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین ده‌كردین .