پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی دروست بوونی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان و وه‌ك پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و یارییه و یه‌شتنه‌وه‌ی له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كاندا ، یانه‌كه بڕیاری دا به دروست بوونی فێرگه‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یانه‌كه‌مان به پاڵپیشتی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی و بۆ به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان و له‌و نێوه‌نده‌شدا و دوای ڕاوێژ‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان ، بڕیار درا به دامه‌زراندنی فێرگه‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
نزار ئه‌وه‌شی ووت كه له به‌رواری 25 ی مانگی 5 بۆ 10 ی مانگی 6 ی 2025 ناوتۆمار ده‌كرێت و لێره‌شه‌وه داوا له باوكان و دایكان ده‌كه‌ین كه ناوی جگه‌ر گۆشه‌كانیان تۆمار بكه‌ن تا له پشووی هاویندا به‌شداریان له مه‌شقه‌كان پێبكه‌ین و بیان كه‌ینه یاریزانی داهاتووی یارییه جۆراو جۆره‌كان له نێو كۆكراوه‌ی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یداندا .
سه‌باره‌ت به دیاری كردنی ته‌مه‌ن ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له ته‌مه‌نه‌كانی 10 تا 12 ساڵ له فێرگه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك فێرخوازی نوێ ئاماده ده‌كرێن و له ته‌مه‌نی 14 ساڵ به‌شداریان له مه‌شقه‌كان پێده‌كرێت و دواتر به شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌ییان یاریان بۆ دیاری ده‌كرێت .
دواجار نزار ئه‌كره‌م كه مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان هه‌یه ووتی داهاتووی نه‌وه‌كانتان به ئێمه بسپێرن و پشت به خوای گه‌وره ده‌یانگه‌یه‌نینه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق .
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی واتس ئاپ 07701365164 و ڤایبه‌ر 07701376290 بكه‌ن .