پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی خوار 21 ساڵی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 32 ی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق میوانداری له یانه‌ی دیاله كرد .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 13 ی ئایاری 2025 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی و له یارییه‌كی چاره‌نوس سازدا ، تیمی تۆپی پێی خوار 21 ساڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی دیاله بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پلانه‌كانی عه‌باس سه‌لمانی ڕاهێنه‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی تۆپی یاریگه بوو له‌لایه‌ن یاریزانانی تیمه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه لاوه ئاست به‌رزه‌كان و ئاست به‌رزیان له‌و یارییه‌دا ، سه‌رئه‌نجام و له كۆتایی به دوو گۆڵی هه‌ردوو یاریزان ( ڕامین عه‌لی و مسته‌فا عوده‌ی ) توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان گه‌یشتنه قۆناغی 16ی خوله‌كه كه بڕیاره له و قۆناغه‌دا و له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 19 ی مانگی ئایار و له یاری چوون ببنه میوانی یانه‌ی نه‌ورۆز .
ئه‌مه‌و بڕیاره له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 دا و له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 23 ی مانگی ئایار پێشمه‌رگه‌كان میوانداری له نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه .