پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتییه‌كه و به وانه‌بێژی ( بورخا ی ئیسپانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی لالیگا له عێراق و كارلۆس ئیسپانی به‌ڕێوه‌به‌ری پلان بۆ پڕۆژه‌ی خه‌ونه‌كان له عێراق ) خولی راهێنه‌رانی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام درا .
سه‌باره‌ت به‌و خوله ، وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری خسته ڕوو ووتی ، ئه‌م خوله كاركردن بوو له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر واته ڕاهێنه‌ر به پلان كار بكات و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجام دانی مه‌شق هه‌بێت ، هه‌روه‌ك ووتیشی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی خوله‌كه به‌شداران سودێكی به‌رچاویان له وانه‌كان بینی و ده‌بێت له پلانمان بێت به كرداری جێ به جێی بكه‌ین تا ئه‌زموونی نوێ بۆ به‌ره‌و پێشچوونی یاریزانان تاقیبكه‌ینه‌وه .
وسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌نده وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و ڕێباز صدیق و هێمن تاهر وه‌ك ڕاهێنه‌ران به‌شدار بوون ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كه له خوله‌كه‌دا ته‌نیا ده‌بوو به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری و ڕاهێنه‌ران به‌شداری بكه‌ن .
جێگه‌ی باسه ته‌واوی ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی پێشمه‌رگه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقن و یانه‌كه‌ش له پلانێكی بۆ سالاَنی داهاتوو چه‌ندین ڕاهێنه‌ری نوێ له‌و خولانه به‌شداری پێبكات كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات .