پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی پێشمه‌رگه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی بۆ به‌ره‌و پێشچونی زانستی خوێندنكارانی خوێندگه‌كان هه‌میشه هاوكار بووه له دابین كردنی هۆڵی یانه و یاریگه‌كانی و له و نێوه‌نده‌شدا هۆڵی یانه‌كه‌ی دابین كرد بۆ پێشانگه‌ی زانستی قوتابخانه‌ی وایزی ناحكومی .
ئه‌مه‌و له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیدا حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ردانی ئه‌و پێشانگه‌یه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن خوێندكاره به‌هره‌مه‌نده‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و له ژێر چاودێڕی كارگێڕی قوتابخانه‌ی وایزی ناحكومی بوو .
له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یدا و دوای پێشوازی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ناوبراو له جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ، حاكم مه‌حمود ستایش و ده‌ست خۆشی له مامۆستا و خوێندكاره به‌هره‌مه‌نده‌كان كرد كه چه‌ندین زانستی نوێیان له پێشه‌نگه‌كه‌یاندا نمایش كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نه‌وه‌كانی ئێمه هیچیان كه‌متر نییه له مندالاَنی ولاَتانی جیهان گه‌ر پاڵپشتی و هاوكارین بین ده‌توانین داهێنان له زۆر شتی نه‌وه‌ی زانستی نوێ‌دا بكه‌ین .
به‌ڕێزیان ووتیشی ، وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ قوتابخانه و خوێندنگه‌كان و ته‌نیا ویستمان بۆ بره‌ودان و به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش نه‌بووه به‌ڵكوو ده‌بێت گرنگی به زانستی به‌هره‌مه‌ندان بده‌ین و پێكه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین تا له سالاَنی داهاتوودا بتوانین پشت به داهێنانه‌كانی مندالاَنی خۆمان ببه‌ستین .
له كۆتایشدا به‌ڕێوه‌به‌ره‌و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی وایزی ناحكومی سوپاس و پێزانینیان نواند له پای ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیانه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگیِڕی یانه‌كه‌دا بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پێشانگه‌یه‌ی كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایاند .