پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ناوی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ئاشكرا كرد .
بڕیاره له به‌رواری 29 ی ئایار بۆ 1 ی حوزه‌یرانی 2024 شاری به‌صره و یاریگه‌ی فه‌یحا میوانداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق دوایی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانانی پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشكرا كرد .
سه‌باره‌ت به دیاری كردنی یاریزانانی كچانی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری ئاشكرا كردوو ووتی ، یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه پڕ ڕكابه‌رییه‌كان له ولاَتانی ئاسیادا ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه كه تایبه‌ته به ڕۆژئاوای ولاَتانی ئاسیا ، هه‌روه‌ك نزار ئاماژه‌ی پێكرد كه خۆش به‌خاتنه و دوایی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانانی كچان له كۆی 12 یاریزانی تیمی یانه‌ی پێشمه‌رگه 10 یاریزانمان له نێو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دان ، ئه‌كره‌م ووتیشی یاریزانه‌كانمان یارییه به‌هێزه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌م شێوه‌یه .
به‌هار ئه‌حمه‌د - یاری حه‌وتی
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د - سێ باز
كوردستان به‌مۆ جه‌مال - 100 مه‌تر و 400 مه‌تر به‌ربه‌ست
ئامال خزر 5000 هه‌زار و 10000 هه‌زار مه‌تر
مریه‌م عه‌بدول حه‌مید - بازی به‌رز و یه‌ك باز
ئه‌ڤین سه‌عید 400 مه‌تر
دیانا كه‌ریم 5000 هه‌زار و 10000 هه‌زار مه‌تر
به‌نین ئه‌حمه‌د - حه‌وتی و هه‌ڵدانی قورسایی
مه‌یس مه‌هدی 100 مه‌تر
ئافاق فایه‌ق - هه‌ڵدانی دێسك
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی ڕاهێنه‌ران ، سه‌رپه‌رشتیاری تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، به‌نده و چه‌ندین ڕاهێنه‌ری كیژه یاریزانانمان له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دێین و به‌شدار ده‌بین له‌و پاڵه‌وانێتیه و به هیواشین بتوانین باشترین ئه‌نجامه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین چونكه ئه‌م ئه‌نجامانه ده‌بێته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس .
جێگه‌ی باسه شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا خۆی له 95 كه‌س ده‌بینێته‌وه كه 25 كه‌سیان سه‌رۆك شاند و كارگێڕی و ڕاهێنه‌رانن وه 70 یاریزان له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان له‌و ڕكابه‌ریانه‌دا ده‌بن .