پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له پاڵه‌وانێتی جامی عێراق بۆ یاریگه‌ی بچوك توانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی له یانه‌ی هبهب ی برده‌وه .
له شاری كه‌ربه‌لا پاڵه‌وانێتی جامی تۆپی پێی عێراق ده‌ستیپێكردوو له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی دا و كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ له یانه‌ی هبهب یان برده‌وه .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، بڕیار بوو ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له مانگی ته‌مووزی 2023 ده‌ست پێبكات به‌لاَم فدراسیۆنی تایبه‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه یارییه‌كانی بۆ سه‌ره‌تایی مانگی 12 دواخست ، ناوبراو ووتیشی له ئێستادا یارییه‌كان ده‌ستی پێكردووه كه به شێوه‌ی یه‌ك دۆڕان بۆ ده‌ره‌وه ده‌بێت و تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش خۆش به‌ختانه توانیان یه‌كه‌م یاری به‌سه‌ركه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه .
وسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه له‌به‌رواری 2 تا 6 ی مانگی 12 ده‌بێت و سه‌ركه‌وتوان ده‌گه‌نه یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو .
دواجار بازگ ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئه‌مشه‌و یارییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی دیفاع جه‌وی ده‌بێته‌وه كه یه‌كێكه له تیمه ڕكابه‌ره‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه .