پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش كۆتاهاتنی قۆناغه‌كانی پالاَوتن له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه 15 یانه تێیدا به‌شدار بوو دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كرابوون ، دواجار هه‌شت یانه‌ی گه‌یشتوو به قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه ده‌ركه‌وتن .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یانانه ، یانه‌ی غازی به‌سره به پله‌ی یه‌كه‌م و صمود به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شت و هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌حری و مه‌سافی شیمال بلیتی گه‌یشتنیان به‌و قۆناغه یه‌كلاكرده‌وه .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م ، هه‌ولێر به یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی و حه‌بانیه به پله‌ی دووه‌م له قۆناغی هه‌شت خۆیان بینییه‌وه و هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و دوا كۆمه‌ڵه‌یه پێشمه‌رگه‌كان و نینوێ گه‌یشتنه نێو كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی قۆناغی هه‌شتی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .