پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كردن له ستافی مه‌شقی و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیمی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 29 ی 11 ی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و موسی ڕه‌ووف ، نه‌شمیل محه‌مه‌د و زرنگ سه‌لاَح ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی چاوی كه‌وت به هه‌ریه‌ك له ، عه‌مار حسێن - ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م و سه‌دام سه‌لمان ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزان و مسته‌فا جاسمی ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌ی تیمی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان، هه‌روه‌ك له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی خۆی له‌م ستافه نوێ یه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ خواستن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به گرنگییه‌وه چاويان له ئه‌نجامه‌كانی یاریه‌كانیان ده‌بێت له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق به‌و پێگه‌یه‌ی ئه‌م وه‌رزه جیاواز ده‌بێت و یانه‌كان ڕكابه‌ری بۆ گه‌یشتن به خولی سوپه‌ر لیك ( پیشه‌گه‌ران ) ده‌ده‌ن .
ئه‌مه‌و سه‌رۆكی یانه پاڵپشتی یانه‌ى بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوای خواست له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كان تا كۆتای سه‌ركه‌وتن له دوایی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان به خاڵی گرنگه‌وه بگێڕنه‌وه بۆ یانه‌كه‌یان .
پاشان حاكم مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تیمی ئه‌م وه‌رزه‌یان جیاوازه و له خولێكی جیاوازدا به‌شداری ده‌كه‌ن و ئاستێكی به‌رزی ده‌بێت هه‌ربۆیه ده‌بێت پشت به خوای گه‌وره یه‌ك ده‌ستبن و بڕوایان به‌خۆیان بێت تا وه‌ك تیمه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانیان به ئه‌نجامی كاریگه‌ره‌وه خوله‌كه جێبهێڵن و بگه‌نه ئاستی یانه‌كانی خولی پیشه‌گه‌ران بۆ وه‌رزی داهاتوو .
له كۆتایشدا ستافی ڕاهێنه‌ران سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی یانه و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتی له تیمی تۆپی پێ ده‌كه‌ن و به‌ڵێنیان دا كه به گرنگییه‌وه كار بۆ گه‌یشتن به خولی پیشه‌گه‌ران بكه‌ن و دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی خۆش بكه‌ن .