پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ڕۆژ و كات و خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد .
بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 1 و 2 ی 12 ی 2023 جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2023 - 2024 به‌ڕێوه‌بچێت ، تێیداو له یه‌كه‌م یاری خۆی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی میسان ده‌كات ، ئه‌مه‌و بڕیاره ئه‌و یارییه و ته‌واوی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچن و هه‌رچی خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌یه .
خشته‌ی یارییه‌كان :