پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی فێرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ڕێك خست .
به‌به‌شداری نوێنه‌ری فێرگه‌ی یانه‌كان كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام درا و تێیداو فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دوایی ئه‌نجام دانی تیروپشكی یارییه‌كانی كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كانى شارى سليَمانى و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له فێرگه‌ی یانه‌كانی شۆڕجه ، قه‌ره‌داخ و چیا یاری ده‌كات .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری داوه خوله‌كه بۆ له‌دایك بوانی 2010 بێت و هه‌روه‌ك له یاریگه‌ی كراوه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت .