پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یاری له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی میقدادیه بونه‌وه .
له نێو هۆڵی سه‌ناعه و له دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 25 ی 11 ی 2023 به یارییه‌كی ماراسۆنی هه‌ردوو تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و میقدادیه به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یارییه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 سێت به‌رامبه‌ر به 2 سێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 17 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به یه‌كه‌می گروپی چواره‌م شان به شانی یانه‌ی نینوێ په‌ڕینه‌وه قۆناغی هه‌شتی یانه‌كان .