پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له خوله‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق ، یانه‌ی وه‌حده‌ی شاری ئه‌نبار به سه‌ركردایه‌تی كاپتن ڕه‌ڤه‌ند عه‌بدول حه‌مید و هه‌شت یاریزانی دیكه‌ی لاوی هاوڕێی میوانداریان له یانه‌ی ئالیات شوڕته‌ی شاری به‌غداد كرد .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جامی باسكه‌ی عێراق و له دووه‌م یاری خۆیاندا ، یانه‌ی وه‌حده له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئالیات شوڕته بونه‌وه ، تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز یانه‌ی میوان توانیان به ئه‌نجامی 47 - 17 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له جامی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق و خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ڕه‌ڤه‌ندی كاپتنی تیمه‌كه‌ی وه‌حده تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئێمه وه‌ك نۆ یاریزانی كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی به ناوی یانه‌كه‌ی شاری ئه‌نبار به‌شداریمان له‌و جامه كرد كه ته‌نیا له ماوه‌ی دوو ڕۆژ پێكهاته‌یه‌كی لاومان پێك هێنا و له یه‌كه‌م یاریماندا خۆش به‌ختانه توانیمان له یانه‌ی ئاراراتی هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر ببه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاریمان توشی شكست هاتین و ماڵئاوایمان له یارییه‌كانی جامی باسكه‌ی عێراق كرد .
ڕه‌ڤه‌ند ووتیشی ، پێكهاته‌یه‌كی نوێ بۆ خولی پله یه‌كی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق به هه‌مان ناو بنیات ده‌نێینه‌وه و به‌شداری له‌و خوله ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت به ئاستێكی به‌رزه‌وه بگه‌ینه ڕیزی یانه‌كانی نایابی عێراق .
ناوبراو سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه هاوكاریان بوون و هۆڵی یانه‌كه‌یان بۆ ته‌رخان كردوون ، هه‌روه‌ك ووتیشی كاپتن كامه‌ران محه‌مه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌مان ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه و پێكه‌وه ئاستێكی به‌رزمان پیشان داوه له جامێكی به‌هێزدا له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق .
دواجار ڕه‌ڤه‌ندی كاپتن ووتی ، بڕیاره له مانگی 1 ی ساڵی 2024 خولی پله یه‌كی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و له ئێستاشه‌وه وه‌ك یانه‌ی وه‌حده ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له‌و خوله ده‌كه‌ین .