پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاری و یارییه دۆستانه‌كانی و ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 28 ی ئه‌یلولی 2023 و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی یارییه‌كی دۆستانه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ بونه میوانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه ، له‌و یارییه‌دا ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه به پلانی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی ڕێنوێنی یاریزانه‌كانی كردوو توانیان به گۆڵێك له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی سیروانی نوێ و هاوشاری یه‌كسان بن .
ئه‌مه‌و یارییه دۆستانه‌كانی پێشمه‌رگه سلێمانی وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت له‌م وه‌رزدا به سه‌نگێكی به‌هێزه‌وه له ڕكابه‌رییه‌كان به‌رده‌وام بن و خه‌ونی گه‌یشتنیان به خولی نایابی عێراق یه‌كلابكه‌نه‌وه .