پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردوو له یاری چوون ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد كرد .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 27 ی ئه‌یلولی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی یارییه‌كی یه‌ك ئاست ، سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به بێ گۆڵ یاریگه‌یان جێهێشت و یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و بڕیاره له یاری گه‌ڕانه‌وه ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 2 ی 10 ی 2023 و له شاری به‌غداد ببێته‌وه میوانی یانه‌ی ناوبراو ئه‌نجامی ئه‌و یارییه یانه‌ی خاوه‌ن گه‌یشتوو به خولی نایابی وه‌رزی داهاتوو ده‌ست نیشان ده‌كات و هه‌روه‌ك ئه‌و تیمه براوه‌یه یاری كۆتایش له‌م وه‌رزه له خولی پله یه‌كدا له شاری به‌غداد ئه‌نجام ده‌دات .