پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
قۆناغی شه‌ش تیمی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری شه‌ش یانه ده‌ستیپێكردوو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌ی و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له لاوانی یانه‌ی دیاله كرد ، ئه‌مه‌و له‌و یارییه‌دا كه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 26 ی ئه‌یلولی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی به‌ڕێوه چوو ، لاوانی پێشمه‌رگه دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانیان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له گێمی یه‌كه‌می یاری هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز یاریزانانیان بینران و به‌هۆی به‌هێزی هێڵی به‌رگریان هیچ كام له تیمه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆماركردنی گۆڵ .
ئه‌مه‌و گێمی دووه‌م كه گێمی ڕاهێنه‌رانه ، ڕێباز صدیقی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه دوایی چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له شێوازی ئه‌نجام دانی یاریكردن ، توانیان له خوله‌كی 55 و به لێدانێكی سزا گۆڵی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی یاریزان ڕێڤان قاسم ه‌وه تۆمار بكه‌ن .
هه‌رچی له هه‌مان گێم بوو پێشمه‌رگه چه‌ند هه‌لێكی دیكه‌ی له‌ده‌ست دا ، دواجار ئه‌نجام به‌و گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه كۆتایی هات و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
بڕیاره تیمه لاوه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كان پشوی بێت و هه‌رچی له جه‌وله‌ی سێهه‌م ده‌بێت ڕوو ده‌كاته شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و ده‌بێته میوانی لاوانی یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با .