پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری سلێمانی و هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی میوانداری له پاڵه‌وانێتیه‌كی به‌هێزی ئاستی پیشه‌گه‌ران له یاری موایتای كردوو تێیداو یاریزانێكی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
له ڕۆژانی 21 و 22 ی ئه‌یلولی 2023 یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه چوو كه خۆی له چوار ڕكابه‌ری ده‌بینێوه و تێیداو یاریزان مونزر عه‌لی ، له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان به‌همه‌ن محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ر له تیمی موایتایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان چه‌ندان یاریزانی پاڵه‌وانی تێدایه كه له نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت توانیویانه ڕكابه‌ری بۆ ئه‌نجام بكه‌ن .
به‌همه‌ن ووتیشی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌لایه‌ن ( RFL ) و به هاوكاری یه‌كێتی موایتایی عێراق ئه‌نجام درا كه یاریزانانی پیشه‌گه‌رانی عێراق تێیدا به‌شدار بوون و خۆش به‌ختانه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه توانی میدالیایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
به‌همه‌ن له درێژه وته‌كانی ووتی ، مونزر عه‌لی یاریزانمان له كێشی 51 كغم و بۆ ته‌مه‌نی 21 ساڵ كه له هه‌مان كات یه‌كێكه له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕوبه‌ڕوی یاریزان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بۆوه كه به هه‌مان شێوه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و هه‌روه‌ك پاڵه‌وانی عه‌ره‌به توانی له سێ ڕواندی 3 خوله‌كی سه‌ركه‌وتن به دوایی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش پله‌ی یه‌كه‌م و خه‌لاَتی ( RFL ) و یه‌كێتی موایتایی عێراقی پێبه‌خشرا .
دواجار ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتیانه گرنگه و ئاستی پاڵه‌وانان دیاری ده‌كات كه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م محه‌مه‌د وه‌ك ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران بێ‌وچان ده‌بن بۆ دروست بوونی پاڵه‌وانان و به دیهێنانی خه‌ون و ئامانجه‌كانیان بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه .