پێشمه‌رگه سپۆرت – میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی دووه‌م له قۆناغی دووه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو كه هه‌شت یانه تێیدا به‌شداره .
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 ی ئه‌یلولی 2023 ، له دووه‌م یاری خۆی له جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌ی‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی خاكی شاری كه‌ركوك كرد .
له‌و یارییه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 1 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش هیوایان بۆ گه‌ڕایه‌وه له نێو ڕكابه‌رییه‌كانی كۆتایی و هه‌نگاوێكی گرنگیان بۆ قۆناغی داهاتوو نا .
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به بێ گۆڵ كۆتایی هات و پاشان و له گێمی دووه‌م سامی سه‌عید یاریزانی تیمه به‌رگ سه‌وزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه توانی سوپه‌ر هاتریكی خۆی تۆمار بكات به تۆماركردنی هه‌ر چوار گۆڵی یارییه‌كه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كان توانیان ببنه جێگه‌ی تێڕامانی تیمه‌كان و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی یارییه‌كه و بچنه‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان .