ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی رٍۆژانه به بڕێكی زۆر شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ ده‌خۆن پێویست ناكات هه‌ست به ئازاری ویژدانیان بكه‌ن چونكه خواردنی ئه‌م جۆره‌ی شۆكۆلاته سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره.
زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ڕۆژانه خواردنی شۆكۆلاته‌ی تۆخ توانای مێشك زیاتر ده‌كات، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی لاكویلا له ئیتاڵیا ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه، ڕۆژانه خواردنی بڕێك له شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تێر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌شی كه‌م بێت ئه‌وه توانای ئاگایی و تێگه‌یشتن و یاده‌وه‌ری مێشكی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.
پسپۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ی شۆكۆلاته بخوات ئه‌وه ئه‌گه‌ری بیرچوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كه‌متر ده‌بێت و یاده‌وه‌ری باشتر ده‌بێت.