پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێنجه‌م یاری خۆی له خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و میوانداری له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی سۆلاڤی شاری كه‌ركوك كرد .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام درا ، تێیدا و له‌سه‌ره‌تایی یاریه‌كه تا كۆتایی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان بالاَ ده‌ست بن و له هه‌رچوار تایمی یاریه‌كه له پێشه‌نگ بێن .
له تایمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 19 - 15 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك تایمی دووه‌می یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 23-21 سكۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا هێنا .
ئه‌مه‌و له تایمی سێهه‌مدا دووباره ئاست به‌رزی یاریزانانی پێشمه‌رگه له یاریگه‌دا به‌دی كرا‌و 22 - 15 سكۆر براوه بوون .
دواجار و له تایمی چواره‌م پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 22-12 سكۆر بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به 86 - 61 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و سێهه‌م یاری و بردنه‌وه له خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه خاڵه‌كانی بۆ 8 خاڵ به‌رز كرده‌وه له كۆی 5 یاری كه ئه‌نجامی داوه .