پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 13/4/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی توپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خوی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- به بۆنه‌ی ده‌رچوونی وه‌ك ئه‌ندامی جێبه‌جێكار له یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، یه‌كێتییه‌كه‌مان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌رێز (عه‌بدولخالق مه‌سعوود) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌كات و ئه‌مه به ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن ده‌زانێت، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و ئومێد ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی تۆپی پێی كوردستان، هاوكار و هه‌ماهه‌نگكارێكی باشمان بێت.
2ـ لێبوردن بۆ ئه‌و یاریزانانه ده‌ركرا كه له پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی پارێزگاكان سزادرا بوون و ده‌توانن له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان به‌شداری بكه‌ن، پێویسته ئه‌و یاریزانانه له كوبوونه‌وه‌ی داهاتوی یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
3ـ دوای لێكوڵینه‌وه و سه‌ردان بۆ هه‌ردو یانه‌ی دهۆك و ئاكرێ به مه‌به‌ستی رووداو و كێشه‌كانی یاری نێوانیان له خولی نایابی كوردستان هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی ورد له لایه‌ن لێژنه‌ی رێكاری و سزادان بریار درا.
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی دهۆك به بری 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار بۆ چاكردنه‌وه‌ی پاسی یانه‌ی ئاكرێ.
• راگرتنی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئاكرێ نیدار فه‌رخۆ ژماره 15 بۆ دوو یاری به هۆی جنێودان و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی هه‌روه‌ها وتنی قسه‌ی ناشرین به سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك له تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنی یاریزانی ناوبراو به بری 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4ـ راگرتنی خولی نایابی فۆتساڵی كچان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به هۆی پشووی نێوان هه‌ردوو قۆناغ.
5ـ خوله‌كانی لاوانی پله‌یه‌ك و نایابی تازه‌پێگه‌یشتووان دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌نجام ده‌درێت.
6ـ یانه‌كانی فوتساڵی نایابی كچان له پشووی نێوان هه‌ردوو قۆناغ ده‌توانن گۆرانكاری له یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن.
7ـ له یاری نێوان هه‌ولێر و گاره له خولی نایابی لاوانی كوردستان به هۆی ده‌ركردن و وته‌ی ناشرین له لایه‌ن چاره‌سه‌ركاری یانه‌ی گاره هۆگر سه‌عدی بریاڕ درا.
• یاوه‌ری نه‌كردنی ناوبراو له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی بۆ یه‌ك یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بری 250000 دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار
8ـ یاریزانی یانه‌ی زانكۆی جیهان ئه‌مین عه‌زیز ژماره 4 به هۆی وتنی وته‌ی ناشرین و جنێودان به ده‌سته‌ی ناوبژیوانان له یاری زانكۆی جیهان و جیهان بریار درا به.
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بری 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• له كاتی دوباره‌بوونه‌وه سزاكه‌ی توندتر ده‌بێت.
9ـ غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی بازیان به بری 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین له یاری نێوان بازیان و سیروانی شاره‌زوور.
10ـ له یاری نێوان برایه‌تی و هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان به هۆی جنێوان به ده‌سته‌ی ناوبژیوانان له‌لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌حمه‌د فه‌رخۆ ژماره 14 بریار درا به.
• راگرتنی یاریزانی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری له‌گه‌ل مانه‌وه‌ی كارته سووره‌كه‌ی واته دوو یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بری 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
11ـ داوا له لێژنه‌ی رێكاری و سزادان ده‌كه‌ین لێكولینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر رووداوه‌كانی یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان بكه‌ن و پێویسته له كوبونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتیه‌كه‌مان راپۆرتیان ئاماده‌بێت.
12ـ یارییه‌كانی خولی پله‌دووی كوردستان رۆژی چوارشه‌مه 17/4/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
13ـ دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل نوێنه‌رانی یانه‌كانی پله‌نایابی كوردستان و گفتوگۆی تێر وته‌سه‌ل له‌سه‌ر ره‌وشی خولی نایابی كوردستان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه درا:
• سزای یاریزانی ده‌ركراو له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و جنێودان و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له 150 هه‌زار دینار بۆ به 500 هه‌زار دینار به‌رزبوویه‌وه.
• راگرتنی یاریزانان له یه‌ك یاری بۆ سێ یاری زیادكرا، له‌گه‌ڵ سزای كارتی سوور واته چوار یاری.
• ستافی هونه‌ری و سه‌رپه‌رشتیای تیپ سزاكانیان به‌مشێوه‌یه ده‌بێ
أـ غه‌رامه‌كردنیان له دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ملیۆن دینار زیاد كرا.
ب ـ راگرتنیان له یه‌ك یاری بۆ پێنج یاری زیادكرا.
• غه‌رامه‌كردنی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن كێشه و گرفت له 1000000 یه‌ك ملیۆن دینار بۆ 10000000 ده ملیۆن دینار زیاد كرا.
• یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆی هه‌یه یارییه‌كان به‌بێ جه‌ماوه‌ر له یاریگه‌ی تیپی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات.
• یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆی هه‌یه یانه دابه‌زێنێت بۆ پله‌یه‌كی كوردستان ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه و گرفتی گه‌وره‌یان نایه‌وه.
• هێرشكردن بۆ سه‌ر پیاوانی ئاسایش و پۆلیس و پارێزگارانی یاریگه قه‌ده‌غه‌یه و داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، توندترین سزا به گوێره‌ی یاسا له سه‌رپێچیكاران وه‌ربگرن.
• ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان به‌رپرسیارن له پارێزگاری كردن له تیپی میوان له هاتن و چوونه‌وه‌یان.
• سه‌رپه‌رشتیارانی تیپ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له یاریگه كرانه ده‌ره‌وه له سه‌رپه‌رشتیاری تیپ دوور ده‌خرێته‌وه و بۆی نییه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری له هیچ یانه‌یه‌ك له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كار بكات، له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌كردنی به بڕی دوو ملیۆن دینار.
• ئه‌و بڕیارانه له هه‌فته‌ی 23 ـی خولی نایابی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
14ـ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 23 ـی خولی نایابی كوردستان له رۆژی سێشه‌ممه 16/4/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.