پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م یاری خۆیدا تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئاسۆ كرد .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕِۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 10 / نیسانی 2019 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو یاریزانانی پێشمه‌رگه توانییان به ئاست و ئه‌نجام یه‌كه‌م بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له تایمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به جیاوازی 11 سكۆر و به ئه‌نجامی 21 - 10 سكۆر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك تایمی دووه‌م یاریزانانی ئاسۆ بالاَده‌ست بوون و به ئه‌نجامی 15 - 23 سكۆر پێشكه‌وتن ، تایمی سێهه‌م هه‌مان سیناریۆ بۆ یاریزانانی ئاسۆ دووباره بۆوه و به ئه‌نجامی 16 - 22 سكۆر بردنه‌وه بۆ تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئاسۆ بوو .
تایمی چواره‌م و كۆتایی پلانه‌كانی زانیار كه‌ریم ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه گۆڕانكاری له شێوازی كردن كردوو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی ئه‌و تایمه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت به ئه‌نجامی 25 - 17 سكۆر و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 77 سكۆر به‌رامبه‌ر به 72 سكۆر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .