پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لیژنەی باڵای تیپەمیللیەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەهاوبەشی کۆلێچی پەروەردەی وەرزش و بە(چاودێری لیژنەی ۳۱ کەمین ساڵ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە خولیکی بالەی بۆ شەش یانە ڕێک خستووه كه بریتین له یانەکانی هەڵه‌بجە ، په‌یام ، شەهیدان ، دەربەندیخان ، خورماڵ و ئاشتی ) .
ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی ئاشتی دوایی گه‌یشتنی به یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه شان به شانی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، یاری لوتكه‌یان بۆ گه‌یشتن به یاری كۆتایی ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی یانه‌ی ئاشتی توانی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی ئاشتی توانی بگاته یاری كۆتایی خوله‌كه .
هه‌روه‌ك پێش ئه‌نجامی دانی یاری تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئاشتی ، هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی په‌یامی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌و یاریه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 3-2 گێم به كۆتاهات و به‌وه‌ش یاری كۆتایی خوله‌كه له نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی ئاشتی و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه ده‌چێت .