ته‌ندروستی -
پسپۆڕان له زانكۆی "سان پاولۆ" ی به‌رازیلی ئاشكرایان كردوه خواردنی میوه مزره‌كان ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌وی كه‌مده‌كاته‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌نجامیانداوه و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه كردوه تیایدا مشكه‌كانیان كردۆته چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ته‌نها خۆراكی چه‌وریان پێدراوه و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م خۆراكی ئاسایی و كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م ته‌نها ئه‌و میوانه‌یان پێدرا كه ترشن و پێكهاته‌ی" هسبیریدین و ئاریۆسترین و ئیرۆدیكتیۆل" یان تیادایه.
پسپۆڕان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و مشكانه‌ی ته‌نها خۆراكه چه‌وره‌كانیان پێ‌درابوو ئه‌وه خانه‌كانیان توشی شیبوونه‌وه بوون به‌هۆی زۆربوونی ترشی سیۆباربیتۆریك له خوێنیاندا و له‌گه‌ڵیدا كێشیان زیاد ببو به‌ڵام تێبینی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌كرا له‌و مشكانه‌دا كه خۆراكی ئاساییان پێ‌درابوو.
به‌ڵام ئه‌و مشكانه‌ی خۆراكی چه‌وریان پێدرا و له‌گه‌ڵیدا میوه ترشه‌كان ئه‌وه ئاستی ترشی سیۆباریۆتۆریك له له‌شیاندا كه‌میكرد ئه‌مه‌ش به‌هۆی میوه مزره‌كانه‌وه بووه.