پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ده‌ست پێكرد .
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م له پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 1 / 3 / 2019 به‌ڕێوه چوو تێیدا و كچانی یانه‌ی سیروانی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا توانیان به ئه‌نجامی 5 گۆڵی بێ وه‌لاَم له كچانی ئافره‌تانی هه‌ولێر ببه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك زانكۆی جیهانیش به شانزه گۆڵی بێ وه‌لاَم له پیره‌مه‌گرونی برده‌وه .
ئه‌مه‌و سه‌وره‌ی كه‌ركوك به ئه‌نجامی دوو گۆڵی یه‌كلایه‌نه له كچانی دووكانیان برده‌وه و كچانی یانه‌ی زێره‌ڤانیش به ئه‌نجامی 12 - 5 گۆڵ توانیان خاڵه‌كانی یه‌كه‌م هه‌فته له كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وه‌ربگرن و سێمێلیش به 15-0 گۆڵ له ده‌ره‌وازه‌ی برده‌وه.