پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 1 / 3 / 2019 یاریه‌كانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات .
یه‌كێك له‌و تیپانه‌ش كه یه‌كه‌مین جاره له‌م خوله‌دا به‌شداری بكات تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی دووكانه كه ماوه‌ی ساڵێكه له ناوشارۆچكه‌ی دووكان ئه‌م تیپه‌یان دامه‌زراندووه و یانه‌كه‌شیان پاڵپشتی ته‌واویان كردوون .
له‌م باره‌یه‌وه تانیا ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كوو كچانی چارۆچكه‌ی دووكان له چه‌ندین یاری وه‌ك مه‌له‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و باله و یارییه سیانێكان توانیویانه ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن بۆ یاری فوتساڵیش تیپه‌كه‌مان دامه‌زراندووه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌نگاومان ناوه بۆ ئاماده‌كردنی تیپه‌كه بۆ به‌شداریكردن له خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان كه یه‌كه‌مین جاره تیپه‌كه تێیدا به‌شداری ده‌كات .
تانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خوله‌كه‌ی ئه‌م ساڵ زۆر جیاوازه چونكه هه‌موو تیپه‌كان بۆیان هه‌یه ته‌نیا یه‌ك پیشه‌گه‌ر یاری پێبكه‌ن و دوو یاریزانیش له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌ی خۆت یاری پێبكه‌یت به‌مه‌ش سه‌رجه‌م تیپه‌كان ئاسته‌كانیان هاوسه‌نگ ده‌بێت و وه‌ك خوله‌كانی پێشوتر نیه كه تیپێك ده‌ی توانی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی پیشه‌گه‌ر بن و خوله‌كه بباته‌وه ، ئێمه‌ش وه‌كوو یه‌كێك له تیپه‌كانی خوله‌كه یه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌رمان هێناوه و دوو یاریزانه‌كه‌ی تریش هه‌ر دانیشتووی شاری سلێمانین و له ڕێگه‌ی فێرگه‌ی كیژانی سلێمانی یه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه كردووین .
له‌باره‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان بۆ خوله‌كه تانیا پێی ڕاگه‌یاندین كه كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنانیان له شاری سلێمانی ڕێك خستووه و تا ئێستاش له ئاستی تیپه‌كه‌مان ڕازیم و وه‌كوو فوتساڵی دووكانیش ئاوات و خه‌ونمان له یه‌كه‌م به‌شداری پێكردنمان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی باشه ڕاسته هه‌موو تیپه‌كان له ڕووی ئاسته‌وه هاوسه‌نگن وه تیپه‌كه‌ی ئێمه‌ش پارویه‌كی ئاسان نابێت بۆ تیپه‌كانی تر كه چه‌ندین ساڵه ئه‌زموونیان له خوله‌كه‌دا هه‌یه‌و له ڕووی داراییه‌وه له تیپه‌كه‌ی ئێمه زۆر به تواناترن هیواش ده‌خوازین كه تیپه‌كه‌مان یه‌كێك بێت له تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناغی دووه‌می خوله‌كه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌لام حه‌مه لاو سه‌رۆكی یانه‌ی دووكان له‌باره‌ی هاوكاری تیپه‌كه‌یان كه یه‌كه‌م ساڵه به‌شداری له خولی كوردستان ده‌كه‌ن تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئێمه وه‌ك یانه‌ی دووكان به گرنگی ده‌زانین ئاستی تیپی كچانی یانه‌كه‌مان بۆ یاری فوتساڵ به‌ره‌و پێش ببه‌ین و هه‌ربۆیه بۆ ئه‌مساڵیش ده‌مانه‌وێت له خوله‌كه به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ركه‌وین گه‌ر ئه‌نجامی پێشه‌نگیش به‌ده‌ست نه‌هێنین .
سه‌رۆكی یانه‌ی دووكان ووتیشی ، داوامان له دڵسۆزان و خه‌م خۆرانی یانه‌ی دووكان و شارۆچكه‌ی دووكان كردووه كه هاوكاری تیپه‌كه‌مان بكه‌ن و خۆش به‌ختانه‌ش به سوپاسه‌وه ئه‌و هاوكاریانه ئێمه‌ی له‌سه‌ر پێ ڕاگرت بۆ به‌شداری له خوله‌كه‌دا .
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی هۆڵی داخراو له شارۆچكه‌كه‌یان سه‌لام حه‌مه‌لاو ووتی ، له ڕابردوو هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ دروست كردنی هۆڵی داخراو پێش قه‌یرانی دارایش پلانی دروست كردنی هۆڵه‌كه كه‌وته جێبه‌جێ كردن به‌لاَم به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه نه‌مان توانی هۆڵه‌كه‌مان بۆ ته‌واو بكرێت و هه‌ربۆیه له پلانمان دایه كه هه‌وڵی ته‌واو بده‌ین بۆ دروست كردنی هۆڵێك و مه‌له‌وانگه‌یه‌كی داخراو بۆ شارۆچكه‌كه‌مان .
دواجار سه‌رۆكی یانه‌ی دووكان ووتی یاریگه‌ی ئێمه بۆ یاریه‌كانی خۆمان له شارۆچكه‌ی چه‌م چه‌ماڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و تیپه‌كه‌ش هیوایه‌كی گه‌شه بۆ به‌ره‌و پێش چوون له داهاتوودا .