پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له به‌ره‌و پیێش چوونی ئاستی وه‌رزش له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی یانه‌كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 27 / 2 / 2019 به‌ڕێز دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا .
له‌و پێشوازییه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌وه به‌خێرهێنانی له پارێزگاری سلێمانی كردوو باسێكی له مێژووی وه‌رزش و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێزیان كردوو هه‌روه‌ك بۆ به‌ره‌و پێش چون به ئاستی وه‌رزش له شاری سلێمانی چه‌ندین ته‌وه‌ر باس كرا .
دواتر دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر خۆش حاڵی خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه نیشان دا‌و پاڵپشتی وه‌رزشی له شاری سلێمانی دووپات كرده‌وه كه وه‌رزش نیشان ده‌ری ڕویه‌كی گه‌شی شاری سلێمانی یه‌و هه‌روه‌ك بڕوانامه‌ی به‌خشییه تیپی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و پاڵپشتی خۆشی بۆ ئه‌و تیپه دووپات كرده‌وه .
له كۆتایش له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی به‌ڕێكرا .