پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی خولی باسكه‌ی پالاَوتنی بۆ یانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام دا‌و دواجار له هه‌ردوو یانه‌ی به‌شداری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌ربه‌ندیخان ، تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان بگه‌نه قۆناغی دووه‌می خوله‌كه .
پاش ئه‌وه‌ی له یاری یه‌كه‌مدا و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌ییشتوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان به 58 سكۆر یه‌كسان بوون ئه‌نجامی كۆتایی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی تیپێكیان كه‌وته یاری دووه‌م كه یاری گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ تیپه‌كه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، ئه‌مه‌و له‌و یاریه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 22 / 2 / 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه چوو دوایی یاریه‌كی به‌هێزی هونه‌ری سه‌رئه‌نجام تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 45 - 40 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و خۆیان گه‌یانده یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه تیپه‌كه‌مان به ئاستێكی به‌رز بینران و خۆیان گه‌یانده قۆناغی دووه‌می خوله‌كه .
هه‌روه‌ك كامه‌ران ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاری زیاتر ده‌كه‌ن تا له قۆناغی داهاتوو ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌نه یاریه‌كانی كۆتایی كه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه ده‌چێت .