ته‌ندروستی -
هه‌ندێكجار مرۆڤ ناوی هاوڕێ نزیكه‌كه‌شی بیر ده‌چێته‌وه و چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت هه‌تا بیری دێته‌وه، ڕه‌نگه پێت وابێت ئه‌مه نیشانه پێش وه‌خته‌كانی توشبوونه به زه‌هایمه‌ر به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی ئه‌م بابه‌ته به حاڵه‌تێكی ئاسایی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" درەنگ بیرکەوتنەوە یاخود لەبیرچوونەوە لەھەندێ حاڵەتدا نیشانەیەکە لە نیشانەکانی بەرزی ئاستی فکری و زیرەکی کەسەکە، زۆرێک لەوانەشی کە بە عەبقەری ناسراون ئەو کێشەیان ھەبووە."
جگه له‌وه‌ش یەکێك لە ھۆکارەکانی ئەو حاڵەتەش بۆ زۆری بیركردنه‌وه و لێکدانەوەو شیکردنەوەی بابەتەکان دەگەڕێتەوە لەناو مێشکی ئەو جۆرە کەسانەدا بەجۆرێک کە وا دەکات لە ئەنجامی زۆری بیركردنه‌وه توشی گرفتی بیرچونه‌وه ببن"