ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه خواردنی شۆكۆلاته به‌شێوه‌یه‌كی پرۆگرام بۆ دانراو ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
گۆڤاری دڵ تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا (American Heart Journal) ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر كاریگه‌ری خواردنی شۆكۆلاته له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بڵاوكردۆته‌وه و پسپۆڕانی ئه‌م بواره ئاشكرایان كردوه هه‌فتانه خواردنی 28 گرام شۆكۆلاته ئه‌گه‌ری توشبوون به سستی دڵ به‌ڕێژه‌ی %18 كه‌مده‌كاته‌وه.
پسپۆڕان له‌م ڕاپۆرته‌دا په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی شۆكۆلاته و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌رزین و ناڕێكی جوڵه‌ی گوێچه‌كه‌له‌كانی دڵیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنی شۆكۆلاته ڕێگری له له‌ره‌ی ناڕێكی گوێچكله‌كانی دڵ ده‌گرێت كه ده‌بێته هۆی ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ.
مه‌به‌ست له‌م جۆره شۆكۆلاته‌یه ئه‌وانه‌یه كه ڕێژه‌ی %70 كاكاوی تیادایه و تایبه‌تمه‌ندی كاكاو كه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان و بڕێكی زۆر له مه‌گنسیۆم توانای چالاككردنی ملوله‌كانی خوێنی هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و جگه له‌وه‌ش سیستمی به‌رگری له‌ش چالاك ده‌كات.