ته‌ندروستی -
كه‌می ئاسنی خوێن یه‌كێكه له گرفته باوه‌كانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌خۆش له‌م حاڵه‌ته‌دا به ئاسانی ئۆكسجین بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ناچێت و ڕه‌نگی زه‌رد ده‌بێت و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی داده‌نێت، دكتۆر سۆران محمد پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی و ڕۆماتیزم ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئه‌م گرفته‌یان ئه‌م خۆراكانه له ژه‌مه‌كانیان زۆر بخۆن.
-گۆشتی سوور
-جگەر
-هێلکە
-مریشک
-قەل
-گۆشتی باڵندەکانی تر
-سەرچاوەی ڕوەکی وەک :
-نیسک، کەوەر، کەرەوز ، سپێناخ ، قەڕنابیت ، سلق ، بڕۆكلی ، مێوژ ، قەیسی، هەنار ، هەنجیر ، تەماتە ، میوە وشک کراوەکان، پاقلەمەنیەکان زۆر باشن وەک پاقلە، فاسۆلیا ، لۆبیا"
تێبینی:پاقلەمەنیەکان تەنها لەنەخۆشی کەم خوێنی جۆری پاقلەدا کەپێی دەڵێن کەمی ئەنزیمی g6pd خراپە.
ئه‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی ، کەیارمەتی زیاتر مژینی ئاسندەدات لەڕیخۆڵەکاندا وەک :
-پڕتەقاڵ
-كیوی
-کاڵەک
-ترێ
-بیبەر
-شلیک ..هتد
یەکێک لەکاریگەریە لاوەکیەکانی حەپی ئاسن :ئازاری گەدە و ڕەشبوونی ڕەنگی پیسایی و قەبزی یە، و باشترە کەمتر مادەی کافاین بخورێتەوەوەک (چا ، قاوەک ، نیسکافە) یاخوود دوو کاتژمێر دوای نان خواردن.