سیستمی به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات


 
ته‌ندروستی‌ - 

ژمارەیەك زانایانی زانكۆی تۆكیۆی ژاپۆنی گەیشتە ئەو ئەنجامەی قەتیسبوونی پلەكانی گەرما دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرگری لای مرۆڤەكان و ئاژەڵەكان و وادەكات لاوازبن لەبەردەم ڤایرۆس و میكرۆب و هۆكارەكانی دیكەی نەخۆشیەكان.

گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciences بڵاویكردەوە ئەو كۆمەڵە زانایە لەمیانی تاقیكردنەوەی تاقیگەیی لەسەر مشك بۆیان دەركەوتووە مانەوە لەشوێنی گەرم هەلی تووشبوون بەڤایرۆسی ئەنفلۆنزا زیاددەكات و هەروەها رێژەی بەرهەمهێنانی خانە لیمفاوییەكان CD8 + T ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و ژمارەی دژە تەنەكان IgG كەم دەكات.

زانایان بۆیان دەركەوت پلەی بەرزی گەرما رێگری دەكات لەبەرهەمهێنانی تەنی سیتوكین كەدەبێتە هۆی چالاككردنەوەی خانە لیمفاوییەكان و پرۆتینەكان و بەوەش سیستمی بەرگری لاوازدەبێت.

س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 



PM:03:29:13/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 1103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌