ته‌ندروستی -
مۆز یه‌كێكه له میوه به‌سوود و به‌تامه‌كان به‌تایبه‌ت منداڵان زۆر ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن، دكتۆر سامان شه‌ریف پویشكی پسپۆڕی ده‌رونی ڕێنموی هاوڵاتیات ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆش ببن مۆز بخۆن و لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ ڕاستی ئه‌م بابه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه دڵێ" مۆز ماددەیەکی کیمیایی تێدایە کە پێی دەوترێت تریبتۆفان، ئەو ماددەیە دەبێتە ھۆی دڵخۆشی کەسەکەو یارمەتی مرۆڤیش دەدات بۆ پێکەنین، بۆیە خواردنی مۆز یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە وا لە مرۆڤ دەکات کە دڵخۆشبێت و بە ئاسانتر پێ بکەنێت وە ھەروەھا مۆز یەکێکە لەو خواردنانەی کە واده‌كات مرۆڤ ئارام ببێته‌وه"
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە، کە مۆز یەکێکە لە میوە هەرە بەسوودەکان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی وەرزش ناکەن، چونکە خواردنی دوو مۆز لە ڕۆژێکدا وەک ئەوە وایە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک وەرزشت کردبێت.
بەهۆی بوونی ئەو ڕێژە زۆرەی ماددەی ئاسن و ڤیتامین B6 ەوە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنمان لە کەمخوێنی، ئەمە جگە لە پاراستنی لەش لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، ئەم میوەیە چەندین سوودی تری هەیە وەک پارێزگاریکردن لە توانای مێشک و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی نەخۆشیی هەوکردن وسووتانەوەی گەدە، لەگەڵ کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش.