پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانی جێگری سه‌رۆكی یانه بوون و پاڵپشتیان بۆ دوپات كرایه‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی‌ی یه‌ك شه‌ممه 10 / 2 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و مامۆستا ئیبراهیم قاسم و خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له ستافی مه‌شقی و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانه ، له‌و دیداره وه‌رزشیه‌دا ، جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی ستایشی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران كه توانیویانه تیپێكی نموونه‌یی دروست بكه‌ن له چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ تیپه‌كه دووپات كرده‌وه و هیوایی خواست له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
لای خۆشیه‌وه سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه سوپاسی سه‌رۆكی یانه‌و به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی كارگێڕی یانه‌كه‌یانی كرد بۆ پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانیان و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كار بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت له خوله‌كه بكه‌ن .