پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2019/2/9 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا‌و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- بڕیاردرا یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی گازی باكوور له خولی نایابی كوردستان، له یاریگه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ئه‌نجام بدرێت، به مه‌رجێك ئاسایشی یاریگه و پێداویستییه‌كانی یاریگه دابین بكات، هه‌روه‌ها یاوه‌ری كردنی یانه‌كانی میوان بێت له پێش یاری و دوای یاری.
2- له یاری نێوان سۆران و خاك له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی خاك شاهۆ فازل ژماره 20 دوای ئەوەی له یارییه‌كه ده‌ركرا هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر كردووه و كێشه و گرفتی دروستكردووه، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- به هۆی دورستبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی شه‌قڵاوه و ره‌واندوز له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، ئاگاداری كۆتایی هه‌ردوو یانه ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداو دوور له گیانی وه‌رزشییانه سزای توند ده‌درێن.
4- له یاری نێوان شه‌قڵاوه و ره‌واندوز له خولی پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی هێرشكردن و وتنی وشه‌ی نه‌شیاو له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی شه‌قڵاوه عوسمان ئه‌نوه‌ر ژماره 2 بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك له به‌رێزان (هادی كه‌ریم، دڵشاد ساڵح، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سیروان سه‌لمان و رزگار باییز) بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان، دوای ته‌واو بوونی كاری ئه‌م لێژنه‌یه و نووسینی راپۆرتی خۆیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان هه‌بووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه، سزای توند ده‌درێن.
6- یاری داهاتووی یانه‌ی برایه‌تی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی گازی باكوور لە خولی نایابی كوردستان له یاریگه‌ی یانه‌ی شه‌قڵاوه ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و ستافی هونه‌ری هه‌ردوو یانه بۆیان هه‌یه له یارییه‌كه ئاماده‌بن.
7- سوپاسی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن به‌رێز (حاكم جه‌مال) ده‌كه‌ین، كه رۆڵێكی وه‌رزشییانه و جوامێرانه‌ی هه‌بووه، له رووداوه‌كانی یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان، به هیوای ئه‌وه‌ی نموونه‌ی به‌رێزیان له یاریگه‌كان زیاد بێت.
8- سوپاسی به‌رێز لیوا (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه پێشنیاری یه‌كێتییه‌كه‌مانی په‌سند كرد، به پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت له پۆلیسی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی یاریگه‌كان.
9- راهێنه‌رانی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان، لە یەک وەرز لە یانەکەی خۆیدا، ته‌نیا ده‌توانن له یه‌ك تیپ راهێنه‌رایه‌تی بكه‌ن.
10- له‌سه‌ر پێشنیاری نوێنه‌ری شاره‌كان له لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌م ناوبژیوانانه (ئومێد مسته‌فا، ئه‌حمه‌د جه‌لال، دیار عه‌بدولجه‌بار، توانا عوسمان)، بۆ به‌شدارییكردن له پاڵه‌وانیه‌تی كۆنیفای 2019 ـی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران.