سەردێری هەواڵ
كوڕ و كچه‌ لاوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كوردستانن ڤیدیۆ - بێ ئه‌وه‌ی‌ قاچیان به‌ر تۆپ كه‌وێت بوونه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بوون - جامی‌ یه‌كه‌می‌ پێشكه‌ش كرا پاڵه‌وانێتی‌ تیروكه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌نه‌سی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا فه‌رمی‌.. فرانك ریبیری‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمیش لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوو كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

‌بەڤیدیۆ : بەهۆی دۆڕانی یانەیەکەوە هاندەرێک تا ئێستا 26 تەلەڤزیۆنی شکاندوە



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

زۆر کەس لە کاتی دۆڕاندنی یانەیەک کە ئەو هەواداریەتی  هەست بە ناخۆشی دەکات و هەوڵ دەدات بە شێوەیەک ئەو ناخۆشیە دەرببڕێت ،بەڵام هاندەرێکی یانەی مارسیلیای فەرەنسی  کە ناوی محەمەد هەنیە کاتێک ئەو یانەیە دەیدۆڕێنێت زۆری لەسەر دەکەوێت.

وێب سایتی "SportBible"   بڵاویکردەوە کە محەمەد هەنی لە کاتی دۆڕاندنی  یانەی مارسیلیادا ئەو تەلەڤزیۆنەکە دەشکێنێت.

محەمەد تا ئێستا 26 تەلەڤزینی شکاندوە و نازانرێت تا کەی بەردەوام دە بێت لە شکاندنی تەلەڤزین کە ڤیدیۆکانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی یوتیوب بە ملیۆنان بینەری هەیە .

محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ  بی بی سی ، وتی:"مەبەستی من لە شکاندنی تەلەڤزیۆن لە کاتی دۆڕاندنی یانەکەم بۆ دڵ خۆش کردنی خەلکیە ،لە بەریتانیا و بەرازیل و   ئەڵمانیا زۆر کەس دەیەوێت ئەوە بکات منیش گوزارشت لە زۆر کەس دەکەم بەم کارەم"

محەمەد دەڵێت زۆر کات بە یەکسانبونیش تەلەڤزیۆنم شکاندوە ئەوە توڕەیە لەسەر دۆراندن من یانەی مارسیلیام خۆش دەوێت باشترین یانەیە لە ئەوروپا .

یانەی مارسیلیا لەم وەرزەدا نۆ یاری دۆڕاندوە لە خۆلی پلە یەکی فەرەنسا.



PM:09:07:09/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 2342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌